سەردێڕ:

ئافرەتێکی مردوو حەوت کەسی لە مردن ڕزگارکرد

فۆتۆ: 
2019-10-28

19586 جار خوێندراوەتەوە

لە سعودیە ئافرەتێک لەدوای مردنی مێشکی، بەھۆی ئەندامەکانی تری جەستەیەوە توانیویەتی ژیانی حەوت کەس لە مردن ڕزگار بکات.

تۆفیق رەبیعە وەزیری تەندروستی سعودیە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گروپێکی پزیشکی شارەزا توانیویانە بەشێک لە ئەندامەکانی لەشی ئافرەتەکە کە مێشکی مردووە، بە سەرکەوتووی بگوازنەوە بۆ جەستەی حەوت نەخۆش.

ڕوونیکردووەتەوە، جگەری کراوە بە دوو بەش لەگەڵ قۆڵەکانی بۆ دوو نەخۆش چێنراون، گورچیلەیەکی و پەنکریاسی ئافرەتەکە بۆ نەخۆشێکی تر چێنراوە، سییەکانی بۆ دوو نەخۆشی تر چێنراوە، دڵی بۆ نەخۆشێک و گورچیلەکەی تری بۆ نەخۆشێکی تر چێنراوە".

ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەکردووە، تەواوی نەشتەرگەریی چاندنەوەکان بە سەرکەوتووی ئەنجام دراوە، ماوەی نەشتەرگەرییەکان نزیکەی ٢٤ کاتژمێری خایاندووە.