سەردێڕ:

ئەو تابلۆیەی لە چێشتخانەی ژنێکی بەساڵاچوودا دۆزرایەوە بە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

فۆتۆ: 
2019-10-28

8926 جار خوێندراوەتەوە

تابلۆیەکی ونبوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣ی زاینی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریس بە ٢٤.٢ ملیۆن یۆرۆ (٢٦.٨ ملیۆن دۆلار) فرۆشرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "CNN"، "گاڵتەکردن بە مەسیح" کە تابلۆیەکی هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵیا "چیمابوێی"یە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو بە زیاتر لە چوار ئەوەندەی نرخی پێشبینیکراوی فرۆشرا.

ژنێکی بەساڵاچوو کە لە شارۆچکەیەکی نزیک پاریس دەژیا وای دانابوو کە تابلۆکە هێمایەکی ئاینیی کۆنی یۆنانییە، بۆ ماوەی چەند مانگێک تابلۆکەی بە دیواری چێشتخانەکەیدا هەڵواسیبوو.

پاش لێکۆڵینەوە لە شوێنی چوارچێوەکەی شارەزایان گەشتنە ئەو بڕوایەی کە  تابلۆکە بەشێکە لە سێ تابلۆ کە وێنەی ڕووداوەکانمان بۆ تەواو دەکەن پێکەوە، تابلۆکە درێژەپێدەری چیرۆکی لەخاچدانی مەسیحە کە بە هەشت تابلۆ نیشانی داوە.

"چیمابوێی" ناوێکی خوازراوی هونەرمەند "چێنی دی پێپۆ"یە کە لە شاری فلۆرێنسی ئیتاڵیا لە ساڵی ١٢٤٠ی زاینیدا لەدایک بووە، بە هاودەنگی زۆرینەی شارەزایان یەکێکە لە گەورەترین هونەرمەندەکانی قۆناغی پێش ڕێنیسانس، کە تەنیا ١١ تابلۆی لە جیهاندا هەیە و زۆر دەگمەنن.

Art expert Stephane Pinta with the painting by Italian master Cimabue in Paris.