سەردێڕ:

سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-27

1420 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، ئومێد محەمەد، بەغدا

وابڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەگفتووگۆکردن لەسەر دۆخی خۆپیشاندانەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و پرسی چاکسازییەکان ئەنجامبدات.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی لەشاری بەغدا رایگەیاند، بەپێی ڕاگەیەندراوێک وابڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامبدات دەربارەی دۆخی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق.

وتیشی، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتووگۆکردن دەربارەی بڕیارەکانی حکومەت و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.

ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی عێراق دژ بە خراپی خزمەتگوزاریی و نەبوونی کار و گەندەڵی لەدەزگا حکومییەکاندا بەردەوامە.