سەردێڕ:

موقتەدا سەدر: خۆپیشاندانەکان گەندەڵکاران دەترسێنێت

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر.
فۆتۆ: 
2019-10-27

1847 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی نابێت لە توندوتیژییەوە بگلێت و هێز بەرامبەر گەل بەکار بهێنێت.

ئەو سەرکردە باڵایەی عێراق ڕوو بە حەشدی شەعبی نوسیویەتی، "گەندەڵکاران سەر مەخەن و گەل ئازار مەدەن".

موقتەدا سەدر ئەوەشی وتووە، "ئەو چەکانەی ڕووتان کردبووە داعش، ڕووی مەکەنە گەل".

ئاماژەی بەوەشدا، "سوپای عێراقی و هێزە ئەمنییەکان یەکەی پاراستنی گەلن، نەک گەندەڵکاران".

هەر لەم میانەشدا، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندبوو، ئەوان بە وردیی چاودێری دۆخی خۆپیشاندانەکان دەکەن و لە کاتی گونجاویشدا، دەستێوەردان دەکەن.

لە ٢٥ی ئەم مانگەوە،
خۆپیشاندان لە بەغدا  و زۆربەى شارەکانی باشور دەستیپێکردووەتەوە و گرژى لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش نزیکەى ٨٠ خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانیش برینداربوون.