سەردێڕ:

ھەواڵگریی عێراق: زانیاریمان لەسەر بەغدادی داوەتە ئەمریکا

فۆتۆ: 
2019-10-27

2469 جار خوێندراوەتەوە

ھەواڵگریی سەربازیی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی پێدانی زانیاریی ھەواڵگرییەوە رۆڵیان ھەبووە لە دۆزینەوە و کوشتنی سەرکردەی داعش.

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق راشیگەیاندووە، زانیاریی وردی ھەواڵگرییان بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داوە لەبارەی شوێنی مانەوەی ئەبوبەکر بەغدادی.

لە لایەکی ترەوە بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە رۆیتەرزی وتووە، لەلایەن حکومەتی سوریاوە زانیارییان لەبارەی کوژرانی سەرکردەی داعش پێگەیشتووە.

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی تری ئێرانی بە ھەمان سەرچاوەی وتووە، بەر لە بەرپرسانی دیمەشق، تاران زانیاریی لەبارەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی دەستکەوتووە.

دوای ئەوە میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی پێنتاگۆنەوە ھەواڵی کردنە ئامانجی ئەبوبەکر بەغدادییان لە پارێزگای ئیدلبی سوریا و لە نزیک سنورەکانی تورکیا بڵاوکردەوە، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی ھێرشەکە بڵاوکرانەوە.