سەردێڕ:

دوای ٦٣ ساڵ دابڕان دووبارە بەیەک شادبوونەوەو هاوسەرگیرییان کرد

فۆتۆ: 
2019-10-26

6455 جار خوێندراوەتەوە

دوو خۆشەویست لەسەردەمی خوێندنی ئامادەیدا یەکتریان خۆشدەویست، بەڵام لە دوای خوێندن لە یەکتر دەبڕان پاش ٦٣ ساڵ دووبارە یەکتریان دۆزییەوە وسەرەڕای هەڵکشانی تەمەنەکەشیان هەوسەرگیرییان کرد.

ڕۆژنامەی (یۆ ئێس ئەی تودەی) ئەمریکى ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەنیت کالاهان و بۆب هارفی، لە ساڵی ١٩٥٥ لە خوێندنگە یەکتریان ناسیوە و وەک هارفی دەڵێت، هەر کە بۆ یەکەم جار ئەنیتی بینیوە سەرسام بووە پێی.

لە کاتی پشوی هاویندا ئەنیت کالاهان کوڕێکی ناسیوە و هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە و هارفیش لە دوای تەواوکردنی خوێندن کچێکی دیکە دەناسێت و هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات، بەو هۆیەوە هارفی و کالاهان هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نامێنێت وهەواڵی یەکتر نازانن.

لەساڵی ٢٠١٧ دا خێزانی هارفی بەهۆی توشبوونی بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە، هارفی بیر لە کالاهان دەکاتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشوێنیدا دەگەڕێت، بۆی دەردەکەوێت کە کالاهانیش لە ساڵی ٢٠١٥ مێردەکەی مردووە بۆیە هارفی بڕیاردەدات کالاهان ببینێت. هارفی لە پێناو بینینەوەی کالاهاندا لە ویلایەتی فیرجینیاوە هەتا ماڵی کالاهان لە ویلایەتی ئۆهایۆ ٨٠٥ کیلۆمەترى بڕیووە.

هارفی دەڵێت، "کاتێک کالاهان دەرگای ماڵەکەی لێکردمەوە دڵم زۆر بەخێرای لێی دەدا، چەپکێک گوڵم بەدەستەوە بوو بۆی، دەستم لە ڕوخساری داو پێموت زۆر جوانیت وخۆشم ئەوێت".

دوو خۆشەویستەکە لە کۆتایی مانگی نۆدا بەئامادەبوونی هاوڕێکانیان لە یەکێک لە چیشتخانەکانی ئۆهایۆ هاوسەرگیرییان کرد.

هارفی دەڵیت، " خودا هاوکارمان بووە بۆ بەیەکگەشتنەوەمان وتا کۆتایی تەمەن بەیەکەوە دەمێنینەوە".