سەردێڕ:

میدیاکانی عێراق: خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بینای پارێزگای موسەنا

فۆتۆ: 
2019-10-25

1961 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەغدا وچەند شارێکی دیکەی عێراق دەستیپێکردو تا ئیستاش بەپێی ئامارەکان ٣ کەس کوژراون کە یەکێکیان بە گولە کوژراوە.

هەروەها میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بینای پارێزگای موسەنا.

ئاماژەبەوەشكراوە، خۆپیشاندەران بارەگاكانى ڕەوتی حیکمەیان لە پارێزگای موسەننا سووتاندوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەرداوای بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان و چالاکوانانی عێراق،  ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەغدا و ١١ شاری دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت، دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی و گەندەڵی کارگێڕیی لەناو حکومەتدا.