سەردێڕ:

پۆلیسی عێراق: ژمارەی کوژراوەکان گەیشتنە سێ کەس

فۆتۆ: 
2019-10-25

1056 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان لەناو خۆپیشاندانەکان گەیشتنە سێ کەس و نزیكەی ٢٢٧كەسیش برینداربوون.

هەروەها، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتەد پرێس بڵاویکردەوە، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بەگولە کوژراوە.

كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق رایگەیاند، ژمارەی قوربانییەكانی ئەمڕۆى خۆپیشاندانەکان  بۆ ٣کوژراو و ٢٢٧بریندار بەرزبووەتەوە،

ئاماژەبەوەشکراوە، زیاتر لە ١٠٩حاڵەتی تەنگەنەفەسیش بەهۆی گازی فرمێسكڕێژەوە هەبووە و بەشێكیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هاوکات ، ئەمڕۆ لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق خۆپیشاندانی فراوان دژى نەبونى هەلی كاروگەندەڵى و كەمی خزمەتگوزاری دەستی پێكرد.