سەردێڕ:

٣٠٠ ئەندامی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا گەیشتنە باکوری سوریا

فۆتۆ: 
2019-10-25

1768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، ٣٠٠ ئەندامی پۆلیسی ولاتەکەی گەیشتوونەتە باکوری سوریا، بەمەبەستی ھاوکاری لە کسانەوەی ھێزە کوردییەکان لەناوچە سنورییەکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ھێزەکەی روسیا دەیان زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیان پێیە و، بڕیارە لە باکور و رۆژھەڵاتی فورات بە ماوەی ١٠ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا بڵاوەیان پێ بکرێت.

دەشڵێت، "ئەو ھەنگاوە بەمەبەستی ھاوکاریکردن و گرەنتی دانیشتوانی ناوچەکە و ھەماھەنگی کردنە بۆ کشانەوەی ھێزە کوردییەکان بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوری خاکی تورکیاوە بۆ ناو سوریا".

ناردنی ئەم ھێزەی روسیا بۆ سوریا، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان پوتین و ئەردۆغاندایە، کە ھەفتەی پێشوو لە سووچی واژویان کرد.