سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٦٠ کەس لەهێزە ئەمنییەکان برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-10-25

1367 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گرژی خۆپیشاندانەکانەوە ٦٠ کەس لەهێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

بە پێی ڕوانگەی عێراقی دووکەس کوژراون و ٣٠ کەسی دیکەش بەهۆی چڕی غازی فرمێسک ڕێژەوە تەنگەنەفەس بوون.

هەروەها، دەزگا ئەمنییەکانیش ڕەتیدەکەنەوە خۆ هیچ خۆپیشاندەرێک کوژرابێت.

وەزارەتى ناوخۆى عێراقیش ڕایگەیاند ٦٠کەس لەهێزە ئەمنیەکان برینداربون بەهۆى گرژیەکانى ئەمرۆى خۆپیشاندانەکانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەدژى گەندەڵى ونەبونى کاروخزمەتگوزارى  سەریان ھەڵدا، کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بە پێی ئامارەکانیش ژمارەی کوژراوان ١٥٧ کەس و زیاتر لە شەش ھەزار برینداریش ھەبوون.