سەردێڕ:

ڕوانگەی عێراقی: لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا هاوڵاتییەک کوژرا

فۆتۆ: 
2019-10-25

1620 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و بە پێی ڕوانگەی عێراقی کەسێک کوژراوە و ٣٠ کەسی دیکە بەهۆی چڕی غازی فرمێسک ڕێژەوە تەنگەنەفەس بوون، بەڵام دەزگا ئەمنییەلان ڕەتیدەکەنەوە خۆپیشاندەر کوژرابێت.

کەناڵی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، خۆپیشاندەرێک لە بەغدا لە نزیک پردى کۆمارى  کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون کەبەشێکیان بەهۆى غازى فرمێسک ڕێژەوە برینداربون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراق سەریان ھەڵدا، کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بە پێی ئامارەکانیش ژمارەی کوژراوان ١٥٧ کەس و زیاتر لە شەش ھەزار برینداریش ھەبوون.