سەردێڕ:

گۆڕەپانی تەحریر.. ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێ دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-10-24

2200 جار خوێندراوەتەوە

لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ھەینی دەکرێت و بەشێک لە ھاوڵاتییان لەسەر شەقام دەمێننەوە تا بەیانی.

وا بڕیارە سبەینێ ھەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم، لە ١٢ شاری عێراق خۆپیشاندان دەستپێبکات لە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و ھەلی کار، ھاوڵاتیانیش لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێ دەکەن و بەشێکی زۆریان لەسەر شەقام دەمێننەوە تا بەیانی.

ئەم خۆپیشاندانەش لەسەرداوای بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان و چالاکوانانی عێراق بەڕێوە دەچێت، ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ڕایگەیاندووە، "لە ئامادەباشیدان بۆ خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆژی ھەینی".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراق سەریان ھەڵدا، کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بە پێی ئامارەکانیش ژمارەی کوژراوان ١٥٧ کەس و زیاتر لە شەش ھەزار برینداریش ھەبوون.