سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی پێشوی یەکێتی: بەھۆی سوڕانەوەی فڕۆکەوە ترس لای ھاوڵاتیانی کەرکوک دروستبووە

فۆتۆ: 
2019-10-24

12648 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، کەکوک، ئاسۆ ئەحمەد

ئەمڕۆ بەھۆی سوڕانەوەی فڕۆکەوە بەسەر ئاسمانی شاری کەرکودا، کە ئەرکی چاودێریکردنی ھێزێکی ئەمریکیان پێسپێردرابوو، ترس و دڵەڕاوکێی لای بەشێکی ھاوڵاتیانی ئەو شارە دروستبوو.

محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، "ھیچ شتێکی نەخوازراو لە ئارادا نیە و سوڕانەوەی فڕۆکەکان لە ئاسمانی کەرکوک ترسی دروست کردووە".

وتیشی، " فرۆکەکان چاودێری ئەو کاروانەی ھێزەئەمریکیەکەیان کردووە کە لەڕۆژئاواوە ھاتنە ھەولێر ئەمڕۆش گەیشتنە کەرکوک، لەوێشەوە چوون بۆ سەربازگەی عین اسد لە ئەنبار".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە بەشێک لە خەڵکی شاری کەرکوک، ئەو شارە جێدەھێڵن بەرەو شارەکانی دیکەی ھەرێم.