سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: دەورییەی سوپای ڕوسیا گەیشتە عامودا

فۆتۆ: 
2019-10-24

2846 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، دەورییەی سوپای ڕوسیا گەیشتە شاری عامودا، ھیچ پێکدادانێک نییە و ھەموو شتێک وەستاوە.

بە پێی ھەواڵێک لە ماڵپەڕی فەرمی "ئاڕتا"وە، ئەمڕۆ ٢٤ی تشرینی یەکەم، دەورییەی سوپای ڕوسیا گەیشتنە سوریا، ھەروەھا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندووە ٢٧٦ پۆلیسی سەربازییان ناردۆتە سوریا.

وەزارەتەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، ٣٣ بارھەڵگریان لە کەلوپەل ناردووە بۆ سوریا لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا.

وەزارەتەکە باسیشی لەوە کردووە، ناردنی ئەم پشتگیری و سەربازانە بۆ سوریا وەک بەشێکە لە ئەرکی مۆسکۆ بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان (پۆتن و ئەردۆغان) دەربارەی چارەنووسی سوریا.

ئەمەش لە کاتێکدایە سێ شەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم، یەکەمین لوتکەی جیھانی بەڕێوەچوو کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا تیایدا بەژدار بوو، لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا دواین پێشھاتەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریایان تاووتوێ کرد.