سەردێڕ:

​ڤیدیۆی لەتکردنی هەنارێک بەشێوەیەکى جیاواز زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری هەبووە

فۆتۆ: 
2019-10-24

21457 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکى ڤیدیۆی کە هاوڵاتییەکی کورد تێیدا بە شێوەیەکى جیاواز هەنارێک لەت دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان زیاتر لەپێنج ملیۆن بینەری هەبووە.

 لەگرتەکەدا  دەردەکەوێت هاوڵاتییەکە  توێکڵی هەنارەکە هاوشێوەى پرتەقاڵ لەتدەکات و بە شێوازێکى ڕێک سەرجەم قاژەکانی هەنارەکە جیادەبێتەوە بێ ئەوەى هیچ دەنکێکى هەنارەکە بکەوێت.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کارەکەیان بە تەکنیکێکی  ناوازە وەسفکردووە بۆ لەتکردن هەنار.