سەردێڕ:

ترەمپ بۆ مەزلووم کۆبانێ: پەرۆشی دیدارتم

فۆتۆ: 
2019-10-23

20824 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ بە مەزڵووم کۆبانێ دەڵێت: پەرۆشی دیدارتم.

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکەدا دەڵێت، "سوپاس جەنەڕال مەزلووم بۆ وشە میھرەبانەکانت و ئازایەتییەکەت، تکایە ڕێزی بێپایان و لە ڕادەبەدەرم قبوڵ بکە بۆ گەلی کورد، بەم نزیکانە ھەوڵ دەدەم چاوم پێت بکەوێت".

ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێک بۆ مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەنێرێت.

ئەم وتانەی ترەمپ لەسەر تویتێکی موستەفا بالی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی ھەسەدەیە، کە باس لە وتەکانی مەزلوم کۆبانێ دەکات. 

لە تویتەکەدا موستەفا بالی بە ناوی مەزلوم کۆبانێوە دەڵێت، "من قسەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کرد و پێم وت کە تورکیا پێشێلی ئاگربەستەکەی کردووە، کە ئەو ئاگربەستەش بەبێ ھەوڵی ئەو نەدەبوو".

ھەروەھا وتوشییەتی، "سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ ھەوڵە ماندوو نەناسەکانی کە ھێرشە دڕندەکانی تورکیا و گروپە جیھادییەکانی بۆسەر گەلەکەمان وەستاند".