سەردێڕ:

سبەی کۆبونەوەیەک لەنێوان سەرکردایەتی شیعە دەکرێت دەربارەی چارەنووسی عادل عەبدولمەھدی

فۆتۆ: 
2019-10-23

3896 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد محەمەد پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی لە بەغدا وتی، سبەینێ کۆبونەوەیەکی گرنگ لەنێوان سەرکردایەتی شیعە دەکریت سەبارەت بە چارەنووسی سەرۆک وەزیران و چەند بژاردەیەک لە کۆبونەوەکە تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بژاردەکان بەم جۆرەن :

یەکەم: ھەڵوەشاندنەوەی حوکمەت و پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.

دووھەم: لابردنی عادل عەبدولمەھدی لە ڕیگای دەستلەکارکئشانەوە و دانانی کەسێکی دیکە کە کۆدەنگی لەسەر بکریت لە ھەمان کۆبونەوە.

سێھەم: پێدانی مۆڵەتێکی دیکە بە عادل عەبدولمەھدی بۆ ماوەیەک کە لە سێ مانگ کەمتر نەبێت و لە شەش مانگیش زیاتر نەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەر سبەی بڕیارە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕیگای وتارێکەوە کۆمەڵێک چاکسازی ڕابگەیەنێت.