سەردێڕ:

ترەمپ: هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پاراستنی نەوت

فۆتۆ: 
2019-10-23

6476 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پاراستنی نەوت، وتیشی تورکیا ئاگاداری کردوینەتەوە کە ئاگربەستەکە هەمیشەییە.

لەمیانی قسەکانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ دەشڵێت، "هەسەدە بەڵێنیداوە بەردەوام بێت لەشەڕکردن دژی داعش".

وتیشی، "لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ قسەمکردووە و سوپاسی هەڵوێستی ئەمریکای کرد".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەندێک لایەن داوایانکرد هێز بنێرم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا بەڵام ڕەتمکردەوە".

ترەمپ دەشڵێت، "ئەگەر تورکیا پابەندی ئاگربەست و پاراستنی کەمە نەتەوەکان نەبێت دووبارە سزای دەدەین".

زیاتری وت، "ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ تورکیا ژیانی ژمارەیەکی زۆر لەکوردی باکوری سوریای ڕزگارکرد".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی وت، "ئیدارەی پێشوو ڕێزی لە هێڵی سوور نەگرتووە لەبارەی پرسی سوریاوە".

ئەم قسانەی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدایە، دوێنێ لە سووچی ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵی لەنێوان تورکیا و ڕوسیا واژووکرا، کەتایبەت بوو بەدۆخی سوریا و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.