سەردێڕ:

نوێنەری ئەمریکا لە سوریا: زیاتر لە ١٠٠ داعشی زیندانیکراو لە سوریا هەڵهاتوون

پێچەوانەی قسەکەی ترەمپ
فۆتۆ: 
2019-10-23

1759 جار خوێندراوەتەوە

جەیمس جێفری نوێنەری ئەمریکا لە سوریا ڕایگەیاند، لە سوریا زیاتر لە ١٠٠ چەکداری زیندانیکراوی داعش لە زانیدانەکان هەڵهاتوون.

ئەم قسانەی جەیمس جێفری، پێچەوانەی قسەکەی ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، کە پێشتر ڕایگەیاندبوو، "سەرکەوتنی گەورەمان تۆمار کردووە و داعشە بەندکراوەکان پارێزراون".

جەیمس جێفری لە میانەی وتارێکدا لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێس راشیگەیاند، کە بەھۆی ھێرشەکانەوە خەڵکانێکی زۆر ئاوارەبوون، چونکە لەو گروپە چەکدارانە دەترسن، کە تورکیا پشتیوانیان دەکات"، وتیشی، "چەندین حاڵەتیان بینیوە، کە ئەوان بە تاوانی جەنگی دادەنێن".

باسی لەوەش کرد، "بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا لێکۆڵینەوە لەو راپۆرتانە دەکەن و داوای رووونکردنەوەیان لە حکومەتی تورکیا کردووە، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە راپۆتێک دەکەن، کە چەکی فسفۆڕی سپی سوتێنەری قەدەغەکراو بەکارھاتووە لە ماوەی ھێرشەکانی تورکیادا".

هەروەها لەبارەی بریاری دۆناڵد ترەمپ لەسەر کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە باکوری سوریا، نوێنەرەکەی ترەمپ لە سوریا وتی، "ئەو راوێژی پێنەکراوە لەسەر ئەو بابەتە".