سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا: هێزەکانی تورکیا لە مەنبج و کۆبانێ نەماون

فۆتۆ: 
2019-10-23

4545 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و ڕوسیا کە دوێنێ لە سووچی واژوکرا، هێزەکانی تورکیا لە مەنبج و کۆبانێ نەماون.

دوێنێ لە سووچی، ڕوسیا و تورکیا ڕێککەوتنامەیەکی ١٠ خاڵیان واژوو کرد کە تێیدا هاتووە، "ھەردوولا جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە پاراستنی یەکێتی سیاسی و سەروەریی خاکی سوریا و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا دەکەنەوە".

هەربەپێی ڕێککەوتنەکە، "دەوریەی ھاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی بە قووڵایی ١٠کم ئەنجام دەدرێت، جگە لە شاری قامیشلۆ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوریا بە نێوەندگیریی ڕوسیا، چەند ڕۆژێکە هێزەکانی سوریای دیموکرات تەواوی هێزەکانیان لە مەنبج و گرێ سپی کشاندووەتەوە.