سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

فۆتۆ: 
2019-10-23

7133 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاویکردەوە، کەش وھەوا و پلەکانی گەرما لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ٤شەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی٢٠١٩ بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی ھەرێم ساماڵ دەبیت.

ھەروەھا بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر٢٩ پلە دەبیت و لە سلێمانی ٢٦ پلە و لە دھۆک ٢٦ پلە، لە کەرکوکیش ٣٠ پلە دەبیت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی پێنجشەمە٢٤ی تشرینی یەکەم پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبیت.

لە ھەولێر بەرزترین پلە ٣٠ و لە سلێمانی ٢٧ پلە، لە دھۆک ٢٧ پلە و لە کەرکوک ٣١ پلە دەبیت.