سەردێڕ:

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا گەیشتە بەغدا

دوێنێش بە سەردانێک لە ئەفغانستان بوو
فۆتۆ: 
2019-10-23

2808 جار خوێندراوەتەوە

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بەسەردانێکى ڕانەگەیەنراو  گەیشتە بەغدا بریاریشە له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق وهاوتا عیراقیەکەى كۆببێته‌وه‌ .

لەسەردانەکەیدا وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراقدا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریاوە بۆ عێراق و دواگۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێدەکات.

هاوکات ئەم سەردانەش پاش ئەوەدێت دووشەممەى ڕابردوو هێزەکانى ئەمریکا لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا کشانەوە بەرەو هەرێمى کوردستان و روسیا و توركیاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی‌ هێزه‌كانی‌ سوریا له‌ باكووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا.