سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گوێبیستی دەنگ بەرزترین باڵندەی جیهان ببە

فۆتۆ: 
2019-10-22

5968 جار خوێندراوەتەوە

باڵندەی ناسراو بە white bellbird خاوەنی ڕیکۆردی دەنگ بەرزترین ئاژەڵی سەر زەوییە.

ماڵپەڕی ناشناڵ جیۆگرافیک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم باڵندەیە لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەژی و کێشی (٢٥٠کم)ە، بەڵام سەرەڕای بچووکییەکەی دەنگێکی بەرز دەردەکات کە بڕی (١٢٥ دێسیبڵ)ە، ئەم بڕەش زیاترە لە دەنگی مشارێکی کارەبایی یان کۆنسێرتێکی ڕۆک.

جێف پۆدس زانای زیندەوەرزانی لە زانکۆی ماساشوسیتس ئاماژە بەوە دەدات کە باڵندەکە بەلایەی کەمەوە نۆ دێسیبڵ دەنگی بەرزترە لە باڵندەی ناسراو بە piha  بەرزی دەنگی باڵندەی white bellbird  دەگاتە ئاستی ئەو دەنگەی کە لە تەنیشت بڵندگۆکانی کۆنسێرتێکی ڕۆکەوە گوێبیستی دەبیت، وە دەنگی مرۆڤێکی ئاسایی ٦٠ دێسیبڵە.
پۆدس ئاماژە بەوەش دەکات کە لەوانەیە نێرینەکانی ئەم باڵندەیە دەنگە بەرزەکەیان بەکار بێنن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی مێینەکانیان.

ب.ع.