سەردێڕ:

بەشار ئەسەد: ئەردۆغان دزە

فۆتۆ: 
2019-10-22

15203 جار خوێندراوەتەوە

بەشار ئەسەد، کە جیهان لە باسکردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتیدا دەڵێن "سوریای بەشار ئەسەد"، ئەمڕۆ چووەتە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ئیدلیب و ئەردۆغانی بە دز ناوبردووە.

ئەو سەرۆکەی سووریا کە بەشێکی زۆری پێکهاتەکانی وڵاتەکەیی و ڕێژەیەکی زۆری جیهانیش بە سەرۆکی نازانن، ئەمرۆ چاوی بە سەرۆک ئەرکانی سوپاكەى کەوت و تاووتوێی بارودۆخی ناوچەکەى لەگەڵدا کردووە.

بەپێى ئاژانسى هەواڵى سانا، بەشار ئەسەد لەوێ وتویەتی، "ئەردۆغان دزە، ئەو کارگەکان، گەنم و جۆ و نەوتەکەمانی دزی، ئێستاش وا دەیەوێت خاکەکەمان بدزێت".

لە ساڵی ٢٠١١ەوە، سووریا لە قەیرانی جەنگ و مرۆییدایە. لەو ساڵەوە دەیان جۆری گرووپی دژ بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد پەیدابوون و دواتر گۆڕان بە گروپێکی دیکە یاخود نەماون. لە ئێستادا، حکومەتی سووریا و هەسەدە دوو هێزی ناو خاکی سووریان و ئەمڕۆش بۆ یەکەم جار پرۆسەى هاوبەشى سەربازییان لە قامیشلۆ ئەنجامدا، لەلایەکی دیکەوە، هەندێک گروپی چەکداری دیکە وەک سوپای ئازادی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە گۆڕەپانەکەدان.