سەردێڕ:

​ڤیدیۆ.. بەردبارانکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن چەند گەنجێکی هەولێرەوە

فۆتۆ: 
2019-10-21

14273 جار خوێندراوەتەوە

پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی ئەمریکا هاتنە ناو خاکی عێراقەوە، لەگەڵ گەیشتنیشیان بە هەولێر، لەلایەن چەند گەنجێکی قەزای خەباتەوە بەردباران کران.

بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کشانەوە، پاشان هاتنە ناو خاکی عێراقەوە و سەرەتا بە دەروازەی سمێلکادا لە شارۆچکەی سحێلا بەرەو دهۆک تێپەڕین.

نزیکەی کاتژمێر ٤ و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی یەکەم، گەیشتنە هەولێر، بەو هۆیەشەوە وەک کاردانەوەیەک لەلایەن گەنجانی قەزای خەباتەوە بەردباران کران.

بەردباران کردنی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن ئەو گەنجانەوە بۆ پاشەکشەکردنی ئەو هێزانە دەگەڕێتەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و، هاوکارینەکردنی هێزە کوردییەکان لە پاراستنی ئەو ناوچەیە بەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی تورکیا.

لەگەڵ ئەوەشدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ناو خاکی عێراق بە هەماهەنگی و مۆڵەتی ئێمە بووە."