سەردێڕ:

حکومەتی لوبنان زۆرینەی بەندەکانی پرۆژە چاکسازییەکەی حەریری پەسەند کرد

فۆتۆ: 
2019-10-21

1181 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی حکومەتى لوبنان لە تۆڕی تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە ، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، زۆرێک لە بەندەکانی پرۆژە چاکسازییەکەی حەریری پەسەند کراوە.

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان، لە بەرامبەر ئەو خۆپیشاندانانەی وڵاتەکەیی گرتووەتەوە، پرۆژەیەکی چاکسازیی ئامادە کردبوو، ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە.

هاوکات لە تویتەکەی سەرۆکایەتی لوبناندا ئاماژە بەوەش کراوە، کۆبوونەوەکان ناوەستن هەتا هەموو بەندەکانی چاکسازیی پەسەند دەکرێن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، نزیکەى هەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەبەرامبەر حکومەتی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت و تا بێت زیاتریش پەرە دەستێنێت. بەپێی سەرچاوەکان، خۆپیشاندەرانی لوبنان تا ڕادەیەکی زۆر دوورن لە توندوتیژیی و تا ئێستا بەشێوەیەکی مەدەنییانە لەسەر شەقامەکاندا خێمەیان هەڵداوە و بە قسەی خۆیان کۆتایی پێناهێنن هەتا "چاکسازیی ڕاستەقینە" لە وڵاتەکەیاندا ئەنجام نەدرێت.