سەردێڕ:

پەرلەمان لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانى ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی پێکهێنا

فۆتۆ: 
2019-10-21

3784 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر

پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گیانلەدەستدانى ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی پێکهێنا و ئەمڕۆ  لیژنەکە دێتە سلێمانی.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لیژنەکەى پێکهاتوون لە شەش ئەندام و وا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی دوا نیوەڕۆ بگەنە شاری سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە ووردەکاری ڕووداوەکە.

وتیشی، سەرەتا لیژنەکە سەردانی ماڵی باوکی لانە محەمەد هاوسەری ئامانج بابانی دەکات و دواتریش سەردانی ماڵی باوکی ئامانج بابانی دەکات و دواتریش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبنەوە.

شەوی چوارشەممە لە رووداوێکدا ئامانج بابانی و لانە محەمەد ھاوسەری و منداڵەکەیان بە فیشەک گیانیان لەدەستدا و رووداوەکەش کاردانەوەی جیاوازی ناوخۆ و دەرەوەی لێکەوتەوە.