سەردێڕ:

حکومەتی عێراق لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕێت

فۆتۆ: 
2019-10-21

2155 جار خوێندراوەتەوە

لە فەرمانێکی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقدا کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی دابینکەری هێڵەکانی ئینتەرنێت کراوە، فەرمان بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت دەکات لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا.

لە فەرمانەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، "داوا لە کۆمپانیاکانی دابینکەری هێڵی ئینتەرنێت و هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ، زەین و کۆڕەک دەکەین بە بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی رۆژی هەینى ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ هەتا کاتژمێر ١١ی شەوی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩".

هەر لەو فەرمانەدا، وەزارەتەکە کۆمپانیا دابینکەرەکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت ئاراستە دەکات بەوەی کە بڵێن بە هۆکاری چاککردنەوەوە ئینتەرنێت دەوەستێت.

بە گوێرەی بەیاننامەی دەستەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی عێراق وابڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و شار و شارۆچکەکانی دیکەی عێراق دەستپێبکەنەوە.