سەردێڕ:

قامیشلۆ.. کاروانی ئوتومبێلەکانی سەربازانی ئەمریکا بەردباران کران

وەک کاردانەوەی کشانەوەیان لە سوریا
فۆتۆ: 
2019-10-21

16609 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیاری کشانەوەیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کاروانی ئوتومبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەلایەن هاوڵاتییانی شاری قامیشلۆوە بەردباران کران.

ئەو هەڵوێستەی دانیشتوانی شارەکە وەکو کاردانەوەیەک دێت لە بەرامبەر کشانەوەی ئەو هێزانە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشدارینەکردنیان لە ڕاگرتنی سوپای تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

نۆى ئەم مانگە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لە نێوان دۆناڵد تڕەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆک کۆمارى تورکیا، سەرۆکەکەی ئەمریکا ڕازییبوو بە کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەوەش وەکو "هەڵکردنی گڵۆپی سەوز" بۆ تورکیا لێکدرایەوە. کە دواتر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە و تا ئێستا سەدان کوژرا و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە. هاوکات سەدان هەزار خەڵکی مەدەنیش ئاوارە بوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاگربەستێک ڕاگەیەندراوە و وابریارە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە قووڵایی ٣٢ کیلۆمەتر سەر سنوور جێبهێڵن و دوێنێش هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەوان بە تەواوی لە شاری سەرێکانی کشاونەتەوە.