سەردێڕ:

وتەبێژی ھەسەدە: ھیچ شەڕڤانێکمان لە سەرێکانی نەماوە

کینۆ گابریێل، وتەبێژی هەسەدە
فۆتۆ: 
2019-10-20

5621 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، "وەک بەشێک لە ڕێککەوتن بۆ ڕاوەستاندنی ھەڵمەتە سەربازییەکان لەگەڵ تورکیا، بە نێوەندگریی ئەمریکا، ئەمڕۆ تەواوی شەڕڤانانمان لە شاری سەرێکانی کشاندەوە و شارەکەمان چۆڵ کرد".

کینۆ گابریێل، وتیشی، "چیتر ھیچ شەڕڤانێکمان لە سەرێکانی نەماوە".

ئەم وتانەی وتەبێژی هەسەدە، دوای ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا دێت، کە لەئەنقەرە واژۆیان کرد و تێیداهاتووە، دەبێت بەقوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر هێزەکانی سوریای دیموکرات بکشێنەوە.

گەرچی لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەسەتەکە، سوپای تورکیا بەردەوام بوو لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێزە کوردییەکان بەردەوامبوون لە بەرگریکردن، سەرئەنجام ئەمڕۆ پاشەکشەیان کرد و ناوچەکانیان جێهێشت.