سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-10-20

1039 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ يەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لە بازاڕەکانی جیھاندا ٥٩ دۆلار و ٢٩ سەنتە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٣ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش بەھۆی فشارە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردە کراوی ئەو وڵاتە دەھێنێتە ئاستی سفر، لە بەرامبەردا نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆرانکاری بەسەردادێت.