سەردێڕ:

خورماتوو..لە ڕوبەڕوبونەوەی پۆلیسى فریاکەوتن و فیدراڵیدا سێ پۆلیس برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-10-19

4348 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، خورماتوو، ئاسۆ ئەحمەد

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای خورماتوو ڕایگەیاند، لە ڕوبەڕوبونەوەی پۆلیسی فریاکەوتن و پۆلیسی فیدراڵیی عێراق سێ پۆلیس برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ شەڕە تەقە لە نێوان کاروانێکی پۆلیسی فیدراڵی و فەوجی حەوتی پۆلیسی فریاکەوتن روویداوە، لە کاتی تێپەڕبوونی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بەنێو شارۆچکەکەدا.
باسی لەوەش کردووە، کاروانەکەی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکوکەوە بەرەوە بەغدا بەڕێکەوتوون و لە نزیک مەڵبەندی کۆنی یەکێتی و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس برینداربوون، کە دوانیان پۆلیسی فریاکەوتنن و ئەوی دیکەش پۆلیسی فیدراڵییە.
شارۆچکەی خورماتوو دەکەوێتە نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتر لە باشوری کەرکوکەوە و، سەربە پارێزگای سەڵاحەدینە و لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەڕێوەدەبرێت. دانیشتوانەکەی لە سێ پێکھاتەی کورد و عەرەب و تورکمان پێکھاتووە، لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ شارۆچکەکە، بەشێکی زۆری دوکان و ماڵی ھاوڵاتییانی کورد سوتان و وێرانکران و خاوەنەکانیشیان بەرەو شارەکانی ھەرێم ھەڵھاتن.