سەردێڕ:

سەرۆکی فەرەنسا: ھێرشەکانی تورکیا کارێکی شێتانەن

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا
فۆتۆ: 
2019-10-19

3335 جار خوێندراوەتەوە


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا کارێکی شێتانەیە".

ماکرۆن باسی لەوەشکرد، "کشانەوەی ئەمریکا و ھێرشەکانی تورکیا کتوپڕ بوون و فەرەنسا ئاگادارنەبووە".

وتیشی، "لەکۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتووی لەگەڵ ھەر یەک لە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە وردی تاوتوێ رەشی باکوری سوریا دەکەن".

پێشتریش دۆناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، داوای کردبوو "تورکیا کۆتایی بە ھێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا بھێنێت" و، راشیگەیاندبوو، "ئەوەی لە لایەن تورکیا و ئەمریکاوە راگەیەندراوە، ئاگربەست نییە، بەڵکوو رادەستکردنی کوردە".