سەردێڕ:

میدیاکارێکی ئەمریکی: پێدەچێت تاوانەکانی دژ بە کوردانی سوریا بخرێتە ئەستۆی ئەمریکا

فۆتۆ: 
2019-10-19

3454 جار خوێندراوەتەوە

ڕیچارد ئینگڵ بەرپرسی پەیامنێرانی دەرەوەی کەناڵی"ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی، ڕایگەیاند، "دیپلۆماتکارانی ئەمریکا ھۆشدارییانداوە لەوەی پێدەچێت بەرپرسیارێتی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە دوچاری کوردانی سوریا بوونەتەوە، بخرێتە ئەستۆی ئەمریکا".

لە تویتێکیدا ڕیچارد ئێنگڵ ڕایگەیاندووە، "بەرپرسە ئەمریکییەکان پێیانوتم لە نێوان دیپلۆماتکارەکانی واشنتندا زەنگێکی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، کە لەوانەیە ڕۆژێک بەرپرسیارێتی تاوانەکانی پاکتاوی نەژادی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دژ بە کوردانی سوریا بخرێتە ئەستۆی ئەمریکا".

ئەو میدیاکارە وتوویەتی، "پێدەچێت بەرپرسیارێتی تاوانەکان بخرێتە ئەستۆی ئەمریکا، بەوەی دەرگای بەڕووی تاوانەکاندا کردووەتەوە و تەماشاکاربووە و ھانی داوە (لە ڕێگەی تویت و ڕاگەیەندراوەکانی ترەمپەوە)، ھەروەھا ڕێگری نەکردووە".

ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو کاردانەوەدایە کە بە ھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەشێکی زۆر لە وڵاتان و کەسایەتییەکان ھەڵوێستی خۆیان دژ بە ھێرشەکان نواندووە و، ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکەن.