سەردێڕ:

شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و ھێزەکانی تورکیا بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2019-10-19

12390 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ھەواڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەڕی سەخت لە نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و ھێز و چەکدارانی سەر بە تورکیا بەردەوامە لە میحوەری سنووری نێوان سەرێ کانی و دەرباسییە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، شەڕەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی ھێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا سنووری گوندی "شوکوریە"ی ڕۆژھەڵاتی سەرێ کانییان بەزاند و چوونە ناو گوندەکەوە.

ڕوانگەی سوری ئەوەشی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ھێزە چەکدارەکانی تورکیا بە پێنج تانکەوە چوونەتە ناو گوندی شوکریەوە، کە بە دیاریکراوی دەکەوێتە سنووری سەرێ کانی. ھەروەھا گوندەکەشیانکۆنتڕۆڵکردووە لەگەڵ گوندی حاجی حەسۆ و جان تەمەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ھێشتا ھێرشەکانی ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.