سەردێڕ:

پەیامی منداڵێكی کورد بۆ ترەمپ و نەتەوە یەکگرتووەکان

فۆتۆ: 
2019-10-19

7715 جار خوێندراوەتەوە

یاس کارزان منداڵێکی کوردی دانیشتوی شاری سلێمانییە لەڕێگەی بەرنامەیەکی ئێن ئاڕتی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات ودەڵێت، "ئەمریکا خیانەتی لەکورد کرد".

یاس کارزان لەبەرنامەی بەیانیت باش کوردستان لەکەناڵی ئێن ئاڕتی پەیامێکی ئاراستەی ترەمپ کرد و وتی،"ئەمریکا خیانەتی لەکورد کرد، دەمەوێت منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستانیش وەک ھەموو منداڵانی جیھان ئاسایی بژین ودووربن لەتوندووتیژیی".

داواشدەکات، " نەتەوە یەکگرتوەکان بەئەرکی خۆی ھەستێت ویارمەتی دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان بدات، چونکەخانوەکانیان ڕووخاوە وپێویستیان بەشوێنی نیشتەجێبونە".

ئەمەش لە کاتێکدایە پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا ھێرشی سەربازی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکرد بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ھێرشەکانیش بۆنەتە ھۆی ئاوارە بوونی زیاتر٣٠٠ ھەزار کەس.