سەردێڕ:

سبەینێ چەند وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن

فۆتۆ: 
2019-10-19

31794 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچە کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ چەند وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی تەموز وەردەگرن.

بە پێی لیستی موچەی مانگی تەمموز، لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، ئەم وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیانە مووچە وەردەگرن،  وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، و.خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەز نامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش.

ھەروەھا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێم ماوەی ساڵێکە بڕیاریداوە، ٥ی ھەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە بکات و وەزارەتی پێشمەرگەش وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرن.

ڕۆژی ھەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت.