سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-10-19

1095 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٥٩ دۆلار و ٢٩ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٣ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی هەناردە کراوی ئەو وڵاتە دەهێنێتە ئاستی سفر، لە بەرامبەردا نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆرانکاری بەسەردادێت.