سەردێڕ:

برێت مەکگۆرک: قسەکەی ترەمپ لەبارەی بەشەڕدانی تورکیا و کوردەوە نەزانانەیە

برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بوو لە هاوپەیمانی دژ بە داعش.
فۆتۆ: 
2019-10-18

8748 جار خوێندراوەتەوە

برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش لە وەڵامیدا بۆ قسەکانی ترەمپ کە شەڕی نێوان تورکیا و کوردەکانی بە شەڕی نێوان دوو منداڵ چواندبوو ڕایگەیاند، ئەوە قسەیەکی نەزانانە و دوور لە پەروەردەیە.

هاوکات ئەوەشی وت، "٢٠٠ هەزار خەڵکی بێتاوان ئاوارەبوون، سەدان کەس کوژراون، راپۆرتی زۆر ترسناکمان لەسەر شەڕەکە بەدەست گەیشتووە، داعشی زیندانیکراو هەڵهاتوون، ئەمریکا خۆی بۆمبارانی بنکەکانی خۆیی کردووە لەوێ و ناوچەکەی ڕادەستی ڕوسیا کردووە".

مەکگۆرک بە پرسیارەوە دەنوسێت، "ئەم هەموو شتە شەڕی نێوان دوو منداڵە؟".

ئەم قسانەی برێت مەکگۆرک لە تویتەر، لە وەڵامی قسەکانی ترەمپدا هات کە لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا وتبوی، لێگەڕاین تورکیا و کوردەکان وەکو دوو منداڵ شەڕ بکەن و ئێستا کە ماندوو بوون، لەیەکیان دەکەینەوە.