سەردێڕ:

بەڕێوبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سندوقی سکاڵا دادەنێن

فۆتۆ: 
2019-10-17

1356 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سندوقی سکاڵا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بەو وەزارەتە دادەندرێت بە مەبەستی گەیاندنی سکاڵا و پێشنیارەکانی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیس بووک" ڕایگەیاند، سندوقی سکاڵا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دادەنێن.

دانانی سندوقی سکاڵا لە کاتێکدایە، ئەو وەزارەتە بە مەبەستی گەیاندنی "سکاڵا و پێشنیارەکانی ھاوڵاتیان" لەسەر ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانیان، بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگادار بوونە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، " لە کاتی ھەبوونی ھەر گلەیی و گازندەیەک ڕاستەوخۆ دەگات بە دەستی وەزیری کار، ھاوکات لە ڕێگەی لێژنەیەک، پشکێنەری گشتی بەدواداچوون بۆ سکاڵا و پێشنیار و گلەی و گازندەکان دەکات".