سەردێڕ:

دوای دوو کاتژمێر و ٤٠ خولەک کۆبوونەوەی ئەردۆغان و مایک پێنس کۆتاییهات

فۆتۆ: 
2019-10-17

10154 جار خوێندراوەتەوە

دوای دوو کاتژمێر و ٤٠ خولەک کۆبوونەوەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەئەنقەرە کۆتاییهات و لەسەر "ئاگربەستێک ڕێککەوتن".

دوای کۆبونەوەکە لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن".

وتیشی، "تورکیا و ئەمریکا لەسەر پاسەوانی زیندانییەکان لە باکووری سوریا و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ڕێککەوتن".

دەشڵێت، "لەگەڵ تورکیا بۆ پارێزگاریکردن لە کەمینەکان ڕێککەوتین".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ تورکیا ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار دەکات".

مایک پێنس ئەوەشی وتووە، "لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتین ھێرشەکانی سەر سوریا ڕابگیرێت".

دەربارەی سزاکان جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "واشنتن سزای دیکە بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت".

زیاتریشی وت، " لەگەڵ ھێزە کوردییەکان کاردەکەین بۆ ئەوەی بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا بکشێنەوە".

مایک پێنس: ھاوپەیمانییەک لەگەڵ کوردەکان پێکدەھێنیین بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا و سوپاسی کوردانی سوریا دەکەین لە ھاوکاریکردنمان لە جەنگی داعشدا.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا: ئاگربەست لە بەرژەوەندی تورکیایە و ئامانجەکانی ترەمپ دەھێنێتە دی.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "ھێرشەکانمان لە سوریا ڕادەگرین و لەگەڵ ڕووسیا وتووێژ لەسەر دۆخی منبج و ناوچەکانی تر دەکەین".

مەولود چاوش ئۆغلۆ دەشڵێت، "ئامانجی ڕێککەوتنەکە درێژبوونەوەی ناوچەی ئارامە بەدرێژایی ٣٢ کیلۆمەتر".

ئاماژەی بەوەشداوە، "تاکە ئامانجی وەستاندنی ھێرشەکان ئەوەیە چەکدارە کوردەکان ناوچەی ئارام بەجێبھێڵن".

چاوش ئۆغلۆ وتیشی، "ڕێککەوتین، ھێزە کوردییەکان چەکە قورسەکانیان ڕادەستی سوپای ئەمریکا بکەن".

وەزیری دەرەوەی تورکیا: سەردانی ئەردۆغان بۆ واشنتن ھێشتا لە لیستی سەردانەکانیدایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا: نامەکەی ترەمپ زۆر خراپە و ئەردۆغان وەڵامی ناداتەوە.

دەقی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا :