سەردێڕ:

بۆریس جۆنسن: بەریتانیا گەیشتووە بە ڕێککەوتنێکی گرنگ دەربارەی برێکزت

فۆتۆ: 
2019-10-17

4942 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بەریتانیا گەیشتووە بە ڕێککەوتنێکی "گەورەی گرنگ" دەربارەی برێکزت لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا دەڵێت، "ئێستا پێویستە پەرلەمان، بەریتانیا بێنێتە دەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا و برێکزت جێبەجێ بکات لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا، ھەتا بابەتە سەرەکییەکانی دیکەی وەک تێچووی ژیان، خزمەتگوزاریی تەندروستی، تاوانی توندوتیژی و ژینگە، کۆتایی پێبێنێت."

لەوبارەیەوە، جین کلاود سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "ھەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نوێ".

وتیشی، "کاتێک کە ویست ھەبێت، ئەوا دەبێتە ڕێککەوتن، ئەمە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و یەکسانە لەلای یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر."

ھەروەھا لە بەرامبەردا، جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "ئەو دڵخۆش نییە بەو ڕێککەوتنە."

لەماوەی ڕابردوودا یاسایەکی نوێ لەپەرلەمانی بەریتانیا دەرچوو، کە سەرۆک وەزیران سەرپشک دەکات لەوەی برێگزت تاکو ٣١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ دوابخات یاخود تا ڕۆژی ١٩ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێککەوتن، یاخود دەرچوون بەبێ ڕێککەوتن، لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە دەنگی پێبدرێت.