سەردێڕ:

چاوشئۆغلو: روسیا بەڵێنی پێداوین یەپەگە لە سنورەکانی تورکیا دووربخاتەوە

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا.
فۆتۆ: 
2019-10-17

5120 جار خوێندراوەتەوە

لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، چاوشئۆغلو-ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، ڕوسیا بەڵێنی پێداوین کە پەکەکە و یەپەگە لەودیو سنوورەکانمانەوە نابن.

وەزیرە تورکییەکە ئەوەشی وتووە، "ئێمە ئامانجی خۆمانمان هەیە و رازی نابین بە هەبوونی ئەو گروپە چەکدارانە (هەسەدە) لە سنوورەکانی ئێمەدا بن".

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش ڕایگەیاندووە، "بەتەنها سوپای تورکیا و سوپای سوریا دەبێت لەسەر سنوور بن وەکو دوو دەوڵەت".

ئەم قسانەی وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە پاش هێرشە سەربازییەکەی تورکیا دێت بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کە تا ئێستا سەدان قوربانی و سەدان هەزار ئاوارەبوونی لێکەوتووەتەوە.