سەردێڕ:

موقتەدا سەدر: نابێت دەنگە ئازادەکان کپ بکرێن

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر.
فۆتۆ: 
2019-10-17

3391 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر، لە توێتێکدا دەڵێت: نابێت دەنگە ئازادەکان کپ بکرێن، دەبێت حکومەت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى دەسدرێژییەکانى سەر ڕۆژنامەنوسان بکات.

لە میانەى کاردانەوەکانى کوژرانى هەردوو میدیاکار ئامانج بابانى و لانە حەمەساڵحى هاوسەرى و منداڵەکەیان، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕابەرى ڕەوتى سەدر لە تویتێکدا نوسیویەتى، ''نابێت دەنگە ئازادەکانى ڕاگەیاندنەکان کپ بکرێن، و ئەرکى حکومەتە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى ئەو کارە بکات".

 دوێنى شەو لە شارى سلێمانى رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئار تی، ئامانج بابانی، لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەیاندا و لەنێو ئوتومبێلەکەی خۆیاندا، بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراون. دوای ئەوەش پۆلیسی سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ڕووداوەکە بە "خۆکوژیی" پێناسە دەکەن، بەڵام دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕایدەگەیەنێت کە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بەرپرسن، تاوەکو ئەوکاتەی جیھەتێکی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات.