سەردێڕ:

سروە عبدولواحید: ئارامى لە کوردستان درۆیەکى گەورەیە

سروە عەبدولواحید، سیاسەتمەدار لەسەر ئاستی عێراق.
فۆتۆ: 
2019-10-17

8310 جار خوێندراوەتەوە

سروە عبدولواحید ڕایگەیاند، کوژرانی ڕۆژنامەنوسى دیارى کەناڵى ئێن ئاڕ تى لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەکەى لەبەردەم مۆڵێکى شارى سلێمانى بەڵگەى شێواوى بارودۆخى ئەمنیە لە هەرێمى کوردستان.

لە تویتێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆى سروە عەبدولواحید ئەندامى پێشووی پەرلەمانی عێراق نوسیویەتى ''بانگەشەى هەبوونى ئارامى و ئاسایش لە هەرێمى کوردستان درۆیەکى گەورەیە و تەنها ئەوانە باوەڕیپێدەکەن کە ئاگایان لە بارودۆخەکە نیە".

وتوشیەتى، "تیرۆرکردنى" ڕۆژنامەنوسى دیار ئامانج بابانى، بەڵگەیە لەسەر خراپى بارودۆخى ئەمنى لە کوردستان''.

شەوی ڕابردوو ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنور لە ئێن ئاڕ تی، لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەی لە سلێمانی کوژران، بەگوێرەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕووداوەکە لەبەردەم تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی روویداوە و فیشەک بەر سەری هەرسێکیان کەوتووە.