سەردێڕ:

پرسەی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت

ئامانج بابانی - هانۆ - لانە محەمەد.
فۆتۆ: 
2019-10-17

44892 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، نزیک بە کاتژمێر ١٠، ئامانج بابانی پێشکەشکاری دیاری ئێن ئارتی و لانە محەمەدی هاوسەری و هانۆی منداڵیان، لەنێو ئوتۆمبێلەکەی خۆیاندا کوژران، هەر شەوی ڕابردووش بە خاک سپێردران، ئەمرۆ پرسەکەیان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بەخاکسپاردنەکە، نیوەشەوی ڕابردوو بوو کە بە بەشداری زۆرێک لە خزم و کەس و کار و هاوڕێیانیان ئەنجامدرا.

هاوکات، ئەم ڕووداوی کوژرانە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بە نزیکەیی هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی هێنایە قسە و باس.

دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ڕووداوەکە بە "خۆکوژیی" پێناسە دەکەن، بەڵام دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕایدەگەیەنێت کە یە
کێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بەرپرسن، تاوەکو ئەوکاتەی جیھەتێکی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات.