سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە

سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
فۆتۆ: 
2019-10-16

137515 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لیستێکی نوێی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە.

بە پێی لیستی موچەی مانگی تەمموز، لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، ئەم وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیانە مووچە وەردەگرن،  وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، و.خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەز نامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش.

ھەروەھا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین.

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ڕۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم، خانەنشینی پێشمەرگە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەم، خانەنشینی شارستانی.