سەردێڕ:

سبەینێ مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت

موچەى مانگى تەمموز
فۆتۆ: 
2019-10-15

20781 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیایى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى بە دیجیتاڵ میدیایى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەم ئەندامان دابەشدەکرێت و ئەمەش تا ئێستا هەشت موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و، موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ماوەى چەند ساڵێکە بەهۆى کێشەى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند گرفت بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران لە هەرێم دروستبووەو بەوهۆیەشەوە حکومەت تواناى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى نییە و بۆیە زۆرجار دابەشکردنى موچە دوادەکەوێت.