سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن

فۆتۆ: 
2019-10-14

8132 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ  ڕایگەیاند، با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن و شەڕی تورکیا بۆ خاکی خۆیان بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین تویتی خۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، دوای تێکشکاندنی سەدا سەدی داعش، بە شێوەیەکی فراوان ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا جوڵاند و، بە ژەنەڕاڵەکانی سوپاکەی وتووە، بۆچی دەبێت شەڕ بۆ سووریا و ئەسەد بکەن و خاکی دوژمنەکەیان بپارێزن.

ڕاشیگەیاندووە، ھەرکەس دەیەوێت یارمەتیی سوریا بدات لە پاراستنی کورد شتێکی باش دەکات، ئیتر ئەوە ڕووسیا بێت یان چین، یاخود ناپلیۆن پۆناپارت.

دۆناڵد ترەمپ وتوشیەتی، ھەندێک کەس دەیانەوێت ئەمریکا لە دووری حەوت ھەزار میلەوە سنووری سووریا بپارێزێت، کە دوژمنەکەیان بەشار ئەسەد سەرۆکایەتیی دەکات.