سەردێڕ:

ڕوانگەی سوری: ١٠٨ چەکداری گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هەشت سەربازی تورکی کوژراون

فۆتۆ: 
2019-10-14

7638 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە،  ١٠٨ چەکداری گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هەشت سەربازی تورکی کوژراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی شەڕەوە ژمارەی ئاوارەکان ٢٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە ھۆی شەڕەکانەوە ئەمشەو ١٤ی تشرینی یەکەم، یەکەم شەپۆلی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتنە ھەرێمی کوردستان.

بە پێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ژمارەیان ١٨٠ کەس دەبێت و دانیشتووی شاری قامیشلۆ و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانن.

هاتنی ھاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە ھۆی ئەو ھێرشانەوەیە کە ماوەی شەش ڕۆژە سوپای تورکیا لە ڕێگای ئاسمانی و زەمینییەوە دەستیپێکردووە بۆ سەر ئەو ناوچانە.